© Copyrighted by Kurdish Strategic Center in Europe

 

ئایا ئەو پەنابەران، ئەوانەی هاتونەتە ئەڵمانیا، لە بەهەشتدان ؟
نوسینی : هێمن نانەكەلی
بەرواری بڵاوكردنەوە:2-4-2017
وەرگێرانی: محمد جمیل علی
—————————————

زۆر جار گوێبیست دەبین، كە ئەو پەنابەرانەی دەربازیان بووە، ئێستا لە بەهەشت دەژین. نیوەی ئەم ڕستەیە ڕاستە. بەڵێ‌, ئەوان لە ژیاندا ماونەتەوە، بەڵام لە بەهەشتدا ناژین . لەبەر هەبوونی بارگرانیەكی زۆر لەسەر نوسینگەی فیدرالی بۆ كۆچ و پەنابەران له ئەڵمانیا, تا ئێستا ژمارەیەكی زۆر لە داواكاری پەنابەری چاوەڕێی ئەنجامەكانیان دەكەن. هەروەها ژمارەیەك لەمانە وەڵامیان بە نەرێنی وەرگرتۆتەوە. بە تەواوی دۆخێكی لێڵە، هەر یەكە لەم پەنابەرانە چیرۆكێكی تایبەت بە خۆی هەیە. وەكو ڕۆژنامەنوس و لێكۆڵەرێك, ویستم هەندێك چاوپێكەوتن ئەنجامبدەم، لەگەڵ ئەو كەسانە بە مەبەستی ڕونكردنەوەی هەندێ‌ بابەت.


لە بەرواری 6-5-2016 من بانگێشتكرام لەلایەن خاتوو ئوندیربێرگ و خاتوون هیندریكستێن و خاتوو پاوڵ لە شاری رهاینبرگ. دوای ماوەیەك، سێ‌ لە ئێمە سەردانی كەمپی پەنابەرانمان كرد لە شاری كسانتن. مەبەستیش لەم سەردانە ئەوە بوو كە بزانین چ پرۆژەیەك گونجاوە تاكو ئامادەبكرێت، یان چۆن بتوانین خزمەتی ئەو پەنابەرانە بكەین. دوای بە فەرمی ناساندنمان بە بەرێوەبەری كەمپ, هەردوو خاتوونان هیندریكستێن و خاتوو پاوڵ ڕۆیشتن وە منیش لەوێ‌ مامەوە .


ئەو پەنابەرانەی كە لە كەمپەكەدا بوون لە نەتەوە و ئاینیدا جۆراو جۆر بوون. هەندێك لەوانە كوردی ( سۆرانی و بادینی ) وە هەندێكی تریان عەرەب و وە ئەوانی تریش مەسیحی و موسڵمانی سورریا و عیراق بوون. لە كاتژێر 12:00 تا 15:45 دوای نیوەرۆ, توانیم چاوپێكەوتن لەگەڵ 15 كەسیان ئەنجام بدەم، كە تەنها یەكێكیان لە رەگەزی مێێینە بوو، وە ئەوانی تر لە هەمووی نێربوون. پرسیارە سەرەكیەكان ئەمانە بوون “بۆچی وڵاتی خۆت جێهشتوە؟ و بۆچی هاتوویتە بۆ ئەڵمانیا ؟ ئەی ئێستا هەست بە چ دەكەیت ؟
هەموو وەڵامیانداوە كە لە وڵاتی خۆیان هەڵهاتوون لەبەر هەبونی شەر نەبوونی هیچ هیوایەك بۆ داهاتوویان. لە كاتێكدا دوو كەس لەمانە كە خەڵكی ووڵاتی سووریا بوون و مەسیحی بوون ووتیان “ئێمە ئەندازیاریمان دەخوێند لە كۆلێژ، بەڵام تەواومان نەكرد. لە پاش گۆڕانكاری لە سووریا، ئەوان هاتونەتە ئەڵمانیا بە هیوای ئەوەی كە خوێندنەكەیان لە ئەڵمانیا تەواو بكەن و ژیانیان لێرە مسۆگەر بكەن. هەروەها ووتیان كە “كواڵیتی خوێندن لە ئەڵمانیا بێ‌ هاوتایە”. عیراقیەكان بەدوای خوێندن نەدەگەڕان وە كوردەكانیش بێ‌ ئومێد ببون لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وە جگە لە هەبوونی ترسی هەرەشەكانی داعش.


-“لە نائومێدیەكەوە بۆ یەكێكی تر”-
لە بەشی دووەمی وەڵامەكانیان روون نەبوون. بەڕاشكاوی ، ئەوان هەستیان بە ئاسایش دەكرد لە ئەڵمانیە, بەڵام ئەمە بەس نەبوو بۆ ئەوەی دڵشادیان بكاتن. زۆربەیان چاوەڕیێ‌ وەڵامی كەیسەكانیان بوون. من هەستم كرد ئەوان وا هەست دەكەن كە بەندكراون، بەڵام بە شێوازێكی تر. هەر هەموویان نا ئومێد ببون لەو هەموو پەیمانانەی كە پێیان درابوو لەلایەن هەندێ‌ خەڵكی تر. پێدەچوو پێش من خەڵكانێکی تر سەردانیانی كردبوو، وە دەیان ووت كە زۆربەیی پەیمانەكانیان نەگَەیشتە ئەنجام.


ئەوان زۆر بە پەرۆش بوون بۆ فێربوونی زمانی ئەڵمانی تا پەیوەندی بكەن بە هەندێ‌ خەڵك وە بۆئەوەی كارێك بدۆزنەوە. خاڵێكی تریش، كە پێویستبوو ئاماژەی پێبكەم، من هەندێ‌ بیرۆكەم پێشنیار كرد بۆ ئەوەی بزانم چ گۆرانکاریەک لەوان دروست بووە. بۆ نموونە ئایە ئەوان رایان چۆنە بە یارمەتیدانی خەڵكی بەساڵاچوو وەكو خۆبەخش، ئەوان ڕازی بوون و دڵخۆشبوون بەم بیرۆكەیە بەڵام بەداخەوە، لە كۆتایدا دەرئەنجامی ئەم كارەش هەر وەك سۆزەكانی تر ماوە و نەبوو بە كردار. ئەمرۆ پەیوەندیم بە یەكێك لەم كەسانە كرد ، ووتی كە تاوەكو ئێستا هیچ وەڵامێكی نەدرایتەوە لەلایەن نووسینگەی فیدرالی بۆ كۆچ و پەنابەران . حەزدەكەم بپرسم لە ئێوەی خوێنەر، ئایا دەتوانن بیهێننە بەرچاوی خۆتان كە چۆن كەسێك دەتوانێت ژیانی خۆی بەرێوەببات لە ئەڵمانیە بەبێ‌ مۆڵەتی مانەوە ؟

—————————————-