© Copyrighted by Kurdish Strategic Center in Europe

 

ئایە ئێمە ئاوێتەی کەلتور دەبین؟
نووسینی : هێمن نانەكەلی
وەرگێرانی : محمد جمیل علی

—————————————-


ئەڵمانیە وەك یەكێك لە ووڵاتە باوەشكراوەكان بۆ پەنابەران لە ئاستی نێودەوڵەتی, هەموو ساڵێك بوجەیەكی گەورەی بۆ بەرنامەی ئاوێتەبوون سەرفدەكات. ئاوێتەبوون بەرنامەیەكە ئامادەكراوە بۆ ئەو كەسانەی كە تازە هاتونەتە ئەڵمانیا جا پەنابەر بێت یان خەڵكانێكی تر كە بیانەوێت لە ئەڵمانیا بژین وە لەگەڵ كۆمەڵگای ئەڵمانی تێكەڵبن. زۆربەی گەیشتووان لە ئێستادا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و باشووری ئەفریقا و ئاسیاوە هاتوون. كە هیچ گومانی تێدانیە كە ئەوان لە كەلتوور و ئایندا جیاوازن وە هەروەها ئاشنایشیان نیە بە سیستەمی ئەڵمانیە . بەڵام هەركەسێك بچێتە هەرشوێنێك دەبێت خۆی خۆی بگونجێنێت لە گەڵ ژینگەی نوێ‌.


كلیلی تێكەَل بوون و پەیوەندیكردن بریتیە لە زمانی ووڵاتەكە .هاوزمانی هەمیشە تاكە ئامرازە بووە, كە رۆڵی گرنگ دەبینێت لە نێوان خەڵكدا بۆ لێكتێگەیشتن و پێكەوە ژیان . لەبەر ئەوە پەنابەرە تازە گەیشتووەكان پێویستە بەزووترین كات زمان فێربن وە شتەكانی تریش یەك بەدوای یەك دادێن. خۆشبەختانە لە ئەڵمانیا بڕی پێویست لە پەیمانگای زمان هەیە . مامۆستای زۆر لێهاتوو ئەو پرۆگرامانە دەدەنەوە هەروەها لەگەڵ زمانیش باسی چۆنیەتی كاركردن و بازاری كار و وە باسی كەلتووری ئەلمانیاش تێدایە.


ئەی كاتێك كە هەموو شتێك ئامادەكراوە, چ پێویستە كە بكرێت لەلایەن خەڵكە تازە هاتووەكان . خالی گرنگ لێرەیە, پێویستە هەنگاوێك بكشێینەوە و پرسیاریش لە خۆمان بكەین “ ئەو پارەیەی كە پەنابەران وەری دەگرن لە كوێوە بۆیان دابینكراوە؟ بە دڵنیاییەوە دەبێت سەرچاوەیەك هەبێت. ئەم وولاتە گەورەیە „ئەلمانیا“ بە سەرچاوەی دارایی خەڵكەوە بەرێوەدەبردرێت وە هەربۆیەش ئەو پارەیەی كە دەدرێتە پەنابەران لە باجی خەڵكەوە دەدرێت. كەواتە ئەوەی كە حكومەت پێویستبوو بیكات كردویەتی وە ئەركەكانی تر دەكەوێتە سەر ئەستۆی پەنابەران بۆ ئەوەی ئەنجامی بدەن. یەكەم ئەركیش فێربوونی زمانە هەرچەند زەحمەتبێت وە دواییش وەرگرتنی شەرەفی كاركردنە بۆئەوەی ئەم خەڵكەش ببنە بەشێك لە باجدەران وەك هەموو خەڵكانی تر.

—————————————-