© Copyrighted by Kurdish Strategic Center in Europe

 

ئەگەر كەسێكی نەشیاو لە شوێنێكی شیاو دابنرێیت دەڵێت : „من چیم بوێت, هەر ئەوە دەكەم“
نوسینی : هێمن نانەكەلی
بەرواری بڵاوكردنەوە:05.25.2017
وەرگێرانی: محمد جمیل علی
—————————————-

 

ئەو ووشانە پێدەچێت زۆر خراپ بن وە بۆنیان زۆر ناخۆشبێتن كاتێك لە دەمدا دێنە دەرەوە . بە تایبەتیش كاتێك لەلایەن كەسانێك بێتن كە لە دەسەڵاتدابن وە خۆی بە بەرزتر ببینێت وە ببێتە كەسێكی لە خۆبایی و دواتر خۆی لە بیر بكات بە شێوەی نامۆ هەڵسوكەوت بكات . ئەم ڕەفتارە لە دوو حاڵاتدا بەدەردەكەوێت. یەكەم : كاتێك ئەو كەسە لە ڕابردوودا هەردەم خۆی لە ژێر فەرمانرەوایێكی خراپ بووە وە ئێستا دەیەوێت تۆڵەی خۆی بكاتەوە. وەیان لەوانەیە بە سروشتی خۆی رقی لەو خەڵكانەیە كە لە ژێر فەرمانی ئەودان , بەڵام لە هەردوو حاڵاتەكەدا قبوڵنەكراوە و نۆرمەڵیش نیە .
 


لە 20.4.2017, لە یەكێك لە شارەكانی ئەڵمانیە ئاوارەیەك بە ناوی بەڕێز (ئا) سەردانی فەرمانگەی بیانی كرد بۆ درێژكردنەوەی مۆڵەت. شایەنی باسە, بەرێز ( ئا) یەكێكە لە داواكاری پەنابەرێتی یە لە وەتەی ساڵی 2015 . ئەو جارێك چاوپێكەوتنی فەرمی بۆ داواكاریەكی لەگەڵ كرابوو لە 12.2.2016, بەڵام وەڵامێكی نەرێنی وەرگرتبوو. پاش ئەوەی پارێزەرەكەی چەندین هەڵەی بەدی كردبوو لەناو راپۆرتی چاوپێكەوتنەكە كە لە لایەن دەزگای فیدراڵی بۆ كاروباری پەنابەرێتی و كۆچ (بامف) ئامادەكرابوو. هەر ئەوەش كە وای كرد پارێزەرەكەی دواتر سكاڵای لەسەر ئەم دەزگایە تۆماربكاتن. لە 11.1.2017, دادگا رەزامەندی لەسەر بەخۆرایی پرۆسێسی دادگایەكە پەسەندكرد. كاتێ‌ پارێزەركە پێی ووت كە تێچووی دادگایەكەی پەسەند كراوە وە ئەوەش وەك ئاماژەیەكی باشە بۆ كەیسی بەرێز ( ئا) . ئەوەی جێگای ئاماژەپێكردنە, لە 26.1.2017 پارێزەركە دەسەڵاتی دەزگای „بامفی“ ئاگاداركردبوەوە لە بارەی ئەم پەسەندكردنە و ئاماژەشی تێدا كردبوو كە بەرێز ( ئا) هێشتا وەك داواكارێكی پەنابەرە لە ئەڵمانیا.
 


بەرێز (ئا) یەكێكە لە داواكارانی پەنابەرێتی كە چاوپێكەوتنی لە فەرمانگەی „بامف“ كردووە و هەموو بەڵگەنامەكانی خۆی پێشكەشكرد كردووە. یەكێك لە بەڵگەنامەكان بریتی بوون لە گوتارەكان. ئارتیكەلەكان زیاتر لە سەر تیرۆر و ئاستی بەرێوەبردنی حكومەت بوو . بەڵام ئەو ووتی : ئەو كەسەی كە چاوپێكەوتنی لە گەڵ كرد هیچ یەك لەو بەڵگەنامانەی وەرنەگێرابووە سەر زمانی ئەڵمانی. هەر بۆیە یەك یەك لەو بەڵگەنامانەی داوادەكردەوە كە بۆچی هاتۆتیە ئەڵمانیە وە لە چ رۆژێك هاتووە وە چی دەكاتن .لە كاتێكە ئەم وەڵامانە پێشتر لە پێشكەشكرابوونهەبوو . بەرێز (ئا) ووتی “ من سەرسام ببوم كاتێك كەسی چاوپێكەوتنكار دووبارە پرسیاری لێدەكردم لەبارەی مێژووی گەیشتن بۆ ئەڵمانیە وە شتەكانی تر“
 

هەروەها بەرێز (ئا)ی ئاماژەی بەوەشكرد كە كەسی چاوپێكەوتنكار پرسیاری لێكردووە, كە ئایا ئەو كەسێكی سیاسیە یان نا لە ووڵاتی خۆی . بە تێروانی بەرێز (ئا) كەسی سیاسی ئەو كەسەیە كە ئەندامی پارتێكی سیاسی بێتن . ئەویش وەڵامی دابوە وە ووتبووی „نەخێر من كەسێكی سیاسی نیم“. ئەم پرسیارە زۆر فێڵاوی بوو لەبەرئەوەی كاتێ‌ یەكێك ووتی من رۆژنامەنووسم من لەبارەی رادیكەلی و گەندەلی نوسیمە لە ئەڵمانیا بە كەسی سیاسی لەقەڵم دەدرێت وە بەرێز (ئا) زۆر بەڵگە و وێنەی بۆ سەڵماندن ئەو بارە پێشكەشكردبوو . واتا كەسی چاوپێكەوتنكار فێڵی لە بەرێز (ئ) كردووە.
 

گەرانەوە بۆ 20.4.2017, لە كاتژمێر 7:20 بەیانی تا 12:15 بەرێز (ئا) چاوەری كرد تا نۆرەی هات بۆ درێژكردنەوەی مانەوەی . فەرمانبەرەكەی بانگی كرد كە كێی ژمارەكەی 12 یە, بەرێز (ئا) وەڵامی داوە كە ئەوە وە ئەوان چوون بۆ ژووررەكەی ( ژووری فەرمانبەرەكە ) زۆر بە ئەدەبەوە بەرێز ( ئا) راپۆرتی مۆڵەتی بۆ درێژكردنەوەی و نووسراوێكی لە لایەن كاریتاس دا بە فەرمانبەرەكەدا , كە ئاماژەی پێكرابوو كە بەرێز (ئا) لە كۆرسی دۆزینەوەی كارە وە هەموو رۆژ دەبێت بچێت 12.4.2017 تا 4.7.2017.
 


شیاوی ئاماژەپێكردپێكردنە, كە بەرێز ( ئا) هەموو رۆژی بەیانیان لە كۆرسی ئامادەكردن بەشدار بوو لە لایەن كارتیس وە لە پاش نیوەرۆ ش بە لای كەمی دووجار لە هەفتەیەك لەلایەن پەیمانگای وی بی ئای بەشداربوو لە كۆرسی چۆنیەتی ئیشكردن لە ئەڵمانیا. سەر باری ئەو هەموو شتانەش, فەرمانبەرەكە سوور بوو لەسەر ئەوەی درێژكردنەوەی زیاتر لە مانگێك پێنەدرێت . هەرچەندە “ ووتی من ئەوە دەدەم كە دەمەوێت . من دەتوانم شەش مانگت پێبدەم وە دەتوانم رۆژێكت پێبدەم ئەوە بریاری منە ئەوە دەدەم كە دەمەوێت . بەڵام تەنها مانگێكت پێدەدەم . ئەگەر تۆ لە كۆرسێكدا تۆ لە كۆرسێكدا نیت و هەر شتێكی تر ئەوە گرفتی من نیە . هەروەها ووتی ئەگەر كەسێك مۆڵەتت پێبدات بۆ كار ئەوە دەوەستێتە سەر ئەو كەسە ، بەڵام من هیچ جۆرێك لە مۆڵەتت پێنادەم . بەرێز (ئا) زۆر بە رەوشتەوە سوپاسی كرد ووتی . من رێزی كاری تۆ دەگرم بەڵام من مافم هەیە بپرسم ئەگەر دەگونجی یارمەتیم بدەی هەر چەندە سوپاس و رۆژێكی خۆش و بەجێ‌ هێشت.
 

ئەم چیرۆكە راستەقینە یەكێكە لە هەزاران . وەكو نووسەر من سەرسامم بووم كاتێ‌ك گوێبیستی بووم كە نموونەی ئەم فەرمانبەرانە هێشتا لە دام و دەزگا گشتیەكان و بە تایبەتیش ئەوانەی كە راستەخۆ پەیوەندیان هەیە لەگەڵ پەنابەران. كاتێ‌ حكومەتی ئەڵمانیە بوجەیەكی گەورە سەرف دەكات بۆ خزمەتكردنی پەنابەران , لەگەڵ ئەوەش سوپایەك لە رێكخراوەكان كە ئەوانەی رێنمایی و ئاسانكاری دەكەن بۆ ژیانی پەنابەران . تەنانەت هەر ئەوانەش نا, هەوڵە خۆبەخشەكانی خەڵكی مەدەنی ئەڵمانیە , ئەوانەی دەستیان كردۆتەوە بۆ یارمەتدانی ئەم خەڵكە . وەكو ئەوەی كە من لە هەندێ‌ خەڵكی ئەڵمانیم بیستوە ئەوان پێخەف و هەندێ‌ كەل و پەلی تریان بۆ پەنابەران كریوە هیناویتیان بۆ پەنابەران وە بۆشیان بەستتوە كە هەموو ئەم شتانە جێگایی سوپاس و پێزانینن . كەسێكی وەكو ئەم فەرمانبەرە دێت لە جیایەتی ئەوەی كە ببێتە نوێنەریكی باش رووی جوانی حكومەت بۆ خەڵك پیشان بدات, هەموو شتێك لەو ناودەبات وەكو ئەوەی كەسێك پێووتم ووتی “ ئەوە نموونەی كەسێكی نەگونجا لە شوێنێكی گونجاو“ .

—————————————-